AI Agents
🚨 کۆتایی سەردەمی گوگڵ؟ چۆن مەکینەی گەڕان خەریکە وێبسایتەکان لەناو دەبات! 🌐
Ahmad Birdoz2 min read

پێدەچێت بە یەکجاری ماڵئاوایی لەو شێوازەی گوگڵ بکەین کە ساڵانێکە ڕاهاتووین لەسەری! لە کۆنگرەی Google I/O، گوگڵ بڕیارێکی شۆککەری دا کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەتەواوی دەگۆڕێت و جەنگێکی گەورەی لەگەڵ دروستکەرانی ناوەڕۆک هەڵگیرساندووە. 🔍 یاساکانی یاریەکە گۆڕان! گوگڵ ئێستا بە شێوەیەکی فراوان و ڕاستەوخۆ پشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت لەناو ئەنجامەکانی گەڕاندا. لەبری ئەوەی وشەیەک بنووسیت و سەدان وێبسایتت پێبدات بۆ ئەوەی خۆت هەڵیبژێریت، ئێستا بریکارە زیرەکەکانی گوگڵ (AI Agents) خۆیان پوختەی وەڵامەکەت بۆ ئامادە دەکەن. واتە مەکینەی گەڕانەکە بووەتە شتێک هاوشێوەی چاتبۆت. ⚠️ بۆچی ناڕەزایەتیەکان هێندە زۆرن؟ ئەم هەنگاوە دوو کێشەی گەورەی لەم بوارەدا دروست کردووە: ١. سەپاندنی AI و هەڵەی زانستی: گوگڵ ئەمە بەسەر بەکارهێنەراندا دەسەپێنێت، تەنانەت ئەگەر وەڵامەکان هەندێک جار هەڵە و ناڕاستیش بن. ئەو ئەزموونە سادەیەی گەڕان خەریکە ون دەبێت.
٢. کوشتنی دروستکەرانی ناوەڕۆک: ئەمە گەورەترین گورزە لە خاوەن وێبسایتەکان. گوگڵ ناوەڕۆک و ماندووبوونی ئەوان دەبات و وەک پوختەیەک لە سەرەوە نیشانی دەدات. بەم لۆژیکە، بەکارهێنەر چیتر کرتە (Click) لەسەر لینکی وێبسایتەکان ناکات، بەمەش سەردانیکەر کەم دەبێتەوە و سەرچاوەی داهات و ڕیکلامەکانیان لەناو دەچێت. 🦆 براوەی ئەم جەنگە کێیە؟ لەم نێوەندەدا، بزوێنەری گەڕانی DuckDuckGo گەورەترین سوودمەندە. ئەم پلاتفۆرمە تەرکیز دەکاتە سەر "گەڕانی پاک" بەبێ دەست تێوەردانی AI. بەکارهێنەران بە لێشاو ڕوو لەم وەشانە سادەترە دەکەن چونکە دەیانەوێت ئەنجامی گەڕانی تەقلیدی ببینن بەبێ ئەوەی کەسێک پوختەیان بەسەردا بسەپێنێت.
پێکەنینێکی تەکنیکی: جێگەی سەرسوڕمانە... گوگڵ ساڵانێکە پێمان دەڵێت "بابەت بنووسن بۆ ئەوەی خەڵک سەردانی وێبسایتەکانتان بکات"، ئێستا خۆی لە دەرگای وێبسایتەکان دەدات، زانیارییەکانیان کۆپی دەکات، و بە بەکارهێنەر دەڵێت: "پێویست ناکات بچیتە ژوورەوە، خۆم هەموو شتێکم بۆ هێناویت!" ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە چێشتلێنەرێک خواردنەکەت بۆ ئامادە بکات، بەڵام گارسۆنەکە خۆی بیخوات و تەنها باسی تامەکەی بۆ تۆ بکات! 😂🍽️
ئەی تۆ چۆن دەڕوانیتە ئەم گۆڕانکاریە؟ ئایا پێت باشە ژیری دەستکرد وەڵامی ئامادەت بداتێ، یان حەز دەکەیت خۆت لەناو وێبسایتەکاندا بگەڕێیت؟ ئایا کاتی ئەوە هاتووە بزوێنەری گەڕانمان بگۆڕین؟
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 ڕێز و سڵاوی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🟥 بۆ یەکەمجار.. ژیری دەستکرد لە خۆیەوە فێڵ لە مرۆڤی ڕاستەقینە دەکات! 🤖🚨🎭
سڵاو و ڕێز لە سەرجەم هۆگرانی جیهانی تەکنەلۆژیا، ئاسایشی سایبەری و ژیری دەستکرد ئەمجارە بابەتەکە تەنیا تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی ناو تاقیگە داخراوەکان نیە، بەڵکو پە…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- 🐧⚠️ لێشاوی ڕاپۆرتەکان گەشەپێدەرانی سەرقاڵ کردووە؛ چۆن زیرەکی دەستکرد بە خێرا دۆزینەوەی کەلێنەکان قەیرانێکی نوێی لە ناوکی لینۆکسدا دروست کردووە؟
ئەوەی کۆمەڵگەی لینۆکس Linux ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی کەرەستە نیە بۆ دۆزینەوەی هەڵە و کەلێنەکان، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیەتی؛ ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…