Samsung
مامە سامسۆنگ و دادگاییکردنە گەورەکە! ئەپڵیەکان وەرنە پێشەوە کاتی پێكەنینە! 🍎🤣🆚😭
Ahmad Birdoz2 min read

کاکە باسی سامسۆنگ مەکە، چونکە جەماعەتی سامسۆنگ ئەوەندە چاوەڕێی وەشانـی نوێ دەکەن، خەریکە قژیان وەک بەفری سەر چیای سەفین سپی دەبێت و دەبنە باپیرە! 👴🏻😭😭 کەچی سامسۆنگ چی دەکات؟ لە پشتی پەردەوە خەریکی یاری هەلوکێن و "قۆڕیات"ـە! 🤣🤣
سیاسەتی دابەشکردنی وەشانەکانیان وەکو ئەوە وایە برنج بەسەر خەڵکدا دابەش بکەن، بەڵام بە کەوچکی چا! 🥄😂
تەنانەت ئەگەر گالاکسی S24 Ultraـیشت بەدەستەوە بێت، کە گوایە ئاغای مۆبایلەکانە، هەر دەبێت بڕۆیتە ڕیزەوە و نزای بارانبارین بکەیت بۆ ئەوەی وەشانەکەت پێ بگات! 🤲🌧️🤣
هەمان مۆبایل، لە وڵاتێکی تر وەشانەکەی بۆ دێت و کابرای خاوەنی خەریکە تاقی دەکاتەوە و کەیفی لێ دێت، کەچی تۆ لێرە دەبێت سەیری شاشەکە بکەیت و بڵێیت "خوایە کەی نۆرەی من دێت؟!" 🤦♂️😂
ڕێک وەک ئەوەی بریکارێکی گێلیان دانابێت و پێیان وتبێت: "کوڕم بە ئارەزووی خۆت و بەبێ هیچ ژیرییـەک ئیش بکە، کێ دەناسیت وەشانەکەی بۆ بنێرە، ئەوەی نایناسیت با بمرێت!" 💀🤣🤣
لەولاشەوە جەماعەتی ئەپڵ قاچیان خستووەتە سەر قاچ، چایەکەیان دەخۆنەوە و بە دەنگی بەرز پێدەکەنن! 🍎😎☕🤣 باوکە ئەپڵ وەکو سەعاتی سویسری و سوپایەکی ڕێکخراو ئیش دەکات! 🕰️🤖
هەر لە مانگی شەشەوە بێتای وەشانـە نوێیەکە فڕێ دەداتە ناو بازاڕەوە بۆ هەموو ئامێرەکان بێ جیاوازی و منەت. 🍏 پاشان لە مانگی نۆ... بوم! 💥 لە یەک چرکەدا وەشانە فەرمیەکە دادەبەزێت بۆ هەموو جیهان! 🌍🚀
یانی تۆ بەیانی لە خەو هەڵدەستیت، دەبینیت مۆبایلەکەت نوێ بووەتەوە، بێ ئەوەی کەس بڵێت "کاکە تۆ لە فیسارە وڵاتیت بۆت نایەت!" 🤣🤣😭
کاکە سامسۆنگ، تۆ کە مۆبایل بە هەزاران دۆلار دەفرۆشیت، بۆچی وەک کابرایەکی موفلیس مامەڵە دەکەیت؟! 💸🏃♂️🤣
ئەپڵ بە زمانێکی سادە پێت دەڵێت "تۆ پارەت داوە، وەک پاشا خزمەتت دەکەین!" کەچی سامسۆنگ پێت دەڵێت "پارەت داوە؟ دەستت خۆش بێت، ئێستا بڕۆ لە ڕیزەکە بوەستە تا ساڵی داهاتوو بزانین چیمان لە دەست دێت، ئەگەر نەشمان توانی ئەوە کێشەی خۆتە!" 😭😭😂
ئای خوایە، ئەپڵیەکان حەقی خۆتانە ئەمڕۆ ئاهەنگ بگێڕن! 🥳🤣
لەکۆمێنت کۆمەڵێک وێنەی زۆر نایاب دادەنێم بڕۆ سەیرێکی بکە خراپ نیە بەشکو تۆزێکی تر پێدەکەنیت🥰
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰 سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 / Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئەپڵ بەڕێوە دەچێت:
جا حەز ئەکەن سات بەسات هەواڵەکانتان بۆ بگوازمەوە؟ یان کە تەواو بوو هەمووی بەجارێک دابەزێنم؟ ئەو وێنەیەش شوێنی دوو سیمی ئایفۆنی داهاتووە. BirdozTechhttps://plus.…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- مۆدێلی هەرزانی Seedance 2.0 Mini هاتە ناو CapCut و کێبڕکێی تێچووی ڤیدیۆی شێواند! 🚀🎬🔥
کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیکتۆک و کاپکەت دەیەوێت بە تەواوی پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیری دەستکرد بکاتە دیاردەیەکی ئابووری و خێرا بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…