SCIENCE
پاتریەکی نوێ بە ئاسن کاردەکات! ماڵئاوایی لە لیسیۆم بکە؟ 🔋🛠️
Ahmad Birdoz1 min read

⚡️زانایانی چین پاتریەکی نوێیان دروستکردووە کە بەتەواوی پشتی بە ئاسن بەستووە لەبری لیسیۆم. پاترییەکە ٨٠ جار هەرزانترە، دەتوانێت بۆ ماوەی ١٦ ساڵ بێ کێشە کاربکات، و چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ هەڵگرتنی وزەی کارەبا بە بڕی زۆر. . . . . . 📝 درێژەی بابەت و وردەکارییەکان: زانایانی 'پەیمانگای توێژینەوەی کانزاکان' لە ئەکادیمیای زانستی چین (Chinese Academy of Sciences) جۆرێکی نوێی پاتریان پەرەپێداوە کە پێی دەوترێت پاتری لێشاوی (Flow Battery) و بۆ هەڵگرتنی وزە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەتەواوی بە کانزای ئاسن کاردەکات.
ئامارە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم پاتریە: » تەمەنی درێژ: پاترییەکە زیاتر لە ٦٠٠٠ سووڕی شەحنکردنەوەی (Cycles) تێپەڕاندووە، کە دەکاتە نزیکەی ١٦ ساڵ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بەبێ ئەوەی توانای هەڵگرتنی (Capacity) کەم بکات!
» سەلامەتی و کارایی: توانای ڕێگریکردن لە دزەکردنی ٩٩.٤٪ـە، وە کارایی وزەکەی (Energy Efficiency) دەگاتە ٧٨.٥٪.
• » تێچووی کەم: باشترین خاڵ ئەوەیە کە ئاسن نزیکەی ٨٠ جار هەرزانترە لە لیسیۆم. لەگەڵ کەمبوونەوەی یەدەگی لیسیۆم لە جیهاندا، ئەمە دەبێتە جێگرەوەیەکی بنەڕەتی (Fundamental) بۆ هەڵگرتنی وزە بە ڕێژەیەکی زۆر. ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر باشە بۆ پشتگیریکردنی تۆڕەکانی کارەبا (Power Grids) و هەڵگرتنی وزە نوێبووەوەکان (وەک وزەی خۆر و با)، بەڵام هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و نەخراوەتە بازاڕەوە بۆ بەکارهێنانی بازرگانی.
🎭 بەزمی پاتری ئاسن! باشیەکەی ئەوەیە ئاسن هەرزانە و لە هەموو شوێنێک هەیە. بەم نزیکانە لەبری ئەوەی بڵێیت "مۆبایلەکەم شەحنی تیا نەماوە"، دەبێت بڵێیت "مۆبایلەکەم کەمخوێنی هەیە و ئاسنی دابەزیوە!" 😅 بوخچەیەک ئاسنی پێ بدە با شەحن بێتەوە!
خەمی گرانبوونی لیسیۆممان نەما، بەس خوا بکات پاتریەکانمان ژەنگ نەکەن، دەنا سبەی دەبێت لەگەڵ ئەپدەیتەکاندا، قتویەک دژە ژەنگیش (Anti-Rust) بکڕین بۆ لاپتۆپ و مۆبایلەکانمان! 🛢️😂
ئەحمەد بیردۆز نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ✍️🤯 لە خاڵبەندیەکی مێژووییەوە بۆ مۆری زیرەکی دەستکرد؛ هێڵی درێژ (Em Dash) چۆن گومانی AI لەسەر نووسینی مرۆڤ دروست دەکات؟
بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ، هێڵی درێژی خاڵبەندی ناسراو بە Em Dash — وەک هێمایەکی سروشتی و ڕێزمانی لە ئەدەبیات و نووسیندا بەکاردەهات بۆ جیاکردنەوەی بیرۆکەکان یان زیادکر…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- کۆمپانیای CATLـی چینی پەردەی لەسەر پاتریەکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لادا کە لەوانەیە تێڕوانینی باو بۆ تەمەنی پاترییەکان بگۆڕێت، بەتایبەتی لەگەڵ بارگاویکردنەوەی خێرادا.
بەپێی وتەی کۆمپانیاکە، پاتریە نوێیەکەی 5C دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵی درێژ بەرگەی بەکارهێنانی سەخت بگرێت بەبێ تێکچوونێکی بەرچاو، ئەمەش هەواڵێکی گرنگە بەتایبەت…
- گەورەترین پزیشکی برین پێچ لەجیهان (ئاڵی لینکشنا)
تەمەنی ٩٠ ساڵە هەفتانە چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدات ، ٦٨ ساڵە پزیشکە و هیچ کەسێک لەژێر نەشتەرگەری ئەودا نەمردووە، ڕەتی دەکاتەوە خانەنشین بێت چونکە پێی وایە هێ…
- هەمیشە دەمانوت: "ئەوەندە مەچۆرە سەر شاشەی مۆبایلەکەت، دەروونت تێکدەچێت!" 📱🧠
بەڵام زانست دەڵێت کێشەکە تەنها "ژمارەی کاتژمێرەکان" نیە، بەڵکو ئەوەیە کە لەناو شاشەکەدا خەریکی چیت توێژینەوەیەکی گەورە لەسەر زیاتر لە ١١ هەزار مێرمنداڵ لە بەریت…
- کاتێک بڕوانامەی پزیشکی دەدرێت بە کەسێک کە شایەنیەتی 💞
کاتێک بڕوانامەی پزیشکی دەدرێت بە کەسێک کە شایەنیەتی 💞 BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBird…