AI Agents
کاتێک "پاشماوە" دەبێتە پلیتی فۆربس! 🌴🐪
Ahmad Birdoz2 min read

"ئافەرم دەستخۆش، ئەمانە دەبێت فێری ئێمەی بکەن چۆن بە ڕاستی پۆز لێ بدەین! سەعید عەواد و مەحموود مەعروف، دوو گەنجی سووری، هەستاون مێشکیان بەکارخستوەو لەدارخورما شت گەلێکیان دروست کردووە بۆتە هۆی ئەوەی ناوی خۆیان پێ بخەنە ناو لیستی 'فۆربس لەژێر ٣٠ ساڵ'.
ئێمە ئەگەر پاشماوەیەک ببینین، یان دەیسووتێنین یان دەیدەینە دەم مەڕ و ماڵات، بەڵام ئەم دوو برادەرە بە ژیرییەکی جیاوازەوە سەیری پاشماوەکانیان کردووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیای Scaleup Innovations یان دامەزراندووە و وتیان: 'کاکە، ئەم هەموو سەرچاوە فەرامۆشکراوە بۆچی ئاوا فڕێ دراوە؟ با بیکەینە پارە!💰
سەیرکەن ئەم وەشانە نوێیەی داهێنان چۆنە: قاتی دارخورما!: تەکنەلۆژیایەکمان بۆ هاتووە بە ناوی PalmFil، کە پاشماوەی دارخورما دەگۆڕێت بۆ دەزوو و قوماش! یانی لێرە بەولاوە ئەگەر بینیت یەکێک قاتی پۆشیوە، مەپرسە 'مارکەکەی چیە؟'، بپرسە 'ئەمە خورمای خەستاوییە یان بەرعی 😁
بەڕاستی لوتکەی پۆزی ژینگەییە🥰 خەڵک بە لۆکە پۆز لێ دەدات، ئەمان بە 'چقڵ و چڵ'!
-
وشتری لۆکس😎 نەک هەر ئەوە، براندێکی تریان دروست کردووە بە ناوی NOUKK، کە مووی وشتر دەگۆڕێت بۆ ڕیشاڵی فاخیر و گرانبەها. یانی وشترەکە خۆی نازانێت چەند 'مۆدێل' و پۆزەوی بووە، کەچی ئەمان مووەکەی دەگۆڕن بۆ جلوبەرگی گرانبەها. وا دیارە بریکار (Agent)ی وشترەکانیش پەیدا بوون و ئێمە ئاگامان لێ نیە!🤖😯
-
کشتوکاڵ بەبێ قوڕ: ئینجا تەکنەلۆژیایەکی تریان هەیە بە ناوی PalmPeat، کە پاشماوەی خورما دەگۆڕێت بۆ خاکێک کە پێویستی بە قوڕ و لیتە نیە بۆ چاندن. یانی بەبێ خاک، تەنها بە پاشماوەی دار، دەتوانیت کشتوکاڵی مۆدێرن بکەیت. ئەمە بۆ ئەو کەسانە باشە کە حەزیان بە قوڕاوی بوونی دەست و قاچیان نیە و دەیانەوێت بە 'فەنتەڵۆسی' و بێ ئەوەی جلەکانیان پیس بێت، ئیشی باخەوانی بکەن❤️🌷
پوختەی قسە، ئەم دوو گەنجە پێیان وتین کە ئەگەر کەمێک پەروەردە (Education)ی زانستیت هەبێت و مێشکت ئیش بکات، دەتوانیت لە 'خاشاک' زێڕ دروست بکەیت. ئێستا لە ناو لیستی فۆربس دانیشتوون و سەیری ئێمە دەکەن کە چۆن هێشتا خەریکی سووتاندنی پاشماوەکانین.
دەستخۆشییان لێ دەکەم، بەڵام هیوادارم سبەی نەچمە لای بەرگدروو و پێم بڵێت: 'کاک ئەحمەد، ئەم قوماشە هی دارخورمایە، ئاگات لێ بێت لەبەر خۆردا وشک دەبێتەوە و دەوەرێت، یان لەوانەیە مێش و مێشولە زۆر لێت کۆ ببنەوە چونکە قوماشەکەت کەمێک تامی شیرینی لێ دێت!'" 😁
برایە تەکنەلۆژیەکەتان: ئەحمەد بیردۆز 😎💜
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ئامێرێکی زۆر سەیر کەچەندین بەکارھێنانی هەیە نەک تەنها وەک لاپتۆپ
ئامێرێکی زۆر سەیر کەچەندین بەکارھێنانی هەیە نەک تەنها وەک لاپتۆپ http://www.birdoztech.com/2019/01/ces2019acerpredatortriton900.html?m=1http://www.birdoztech.co…
- 🚀✨ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Prompt Master فەرمانەکانت بۆ زیاتر لە ٣٠ ئامرازی AI باشتر دەکات!
ئەگەر بەردەوام مۆدێلە زمانیەکان یان ئامرازەکانی دروستکردنی وێنە و کۆدنوسین وەک ChatGPT، Claude، Gemini، Midjourney یان Cursor بەکاردەهێنیت، زۆرجار کاتێکی زۆر بە…
- گوگڵ پەردە لەسەر نهێنیەکانی ئایفۆنی داهاتوو لادەدات.. پێش ئەپڵ! 📱💥
پێش ئەوەی ئەپڵ لە کۆنفرانسی خۆیدا قسە بکات، گوگڵ بە فەرمی کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Gemini Intelligence بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە تەنه…
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- لهمانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چهند گۆڕانكارییهك ئاماده كرد بۆ نهرمهواڵهی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئهم تایبهتمهندییانهش كۆنتڕۆلی زیاتر دهداته بهرپرسی منداڵ بۆ ئهو شتانهی كه
http://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.htmlhttp://www.birdoztech.com/2018/09/blogpost_61.html BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…