AI Models
چۆن دەبیتە "سەرچاوەی دڵخواز" لای گووگڵ؟ 📰✨
Ahmad Birdoz2 min read

گووگڵ تایبەتمەندیی Preferred Sourcesی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە خوێنەر دەدات سایتە دڵخوازەکانی خۆی هەڵبژێرێت تاوەکو هەمیشە هەواڵەکانی ئەوانی پێ بگات. بۆ خاوەن سایتەکان، ئەمە واتە "هێزی زیاتر و بینەری هەمیشەیی". جێی داخە کە زۆربەی سایتە ناوخۆییەکانمان هێشتا ئەم تایبەتمەندییەیان چالاک نەکردووە.
لێرەدا ڕێگاکانی چالاککردن و بەکارهێنانی بۆ خوێنەران و خاوەن سایتەکان ڕوون دەکەینەوە.
ستراتیژیی نوێی گووگڵ؛ چۆن سایتەکەت بکەیتە سەرچاوەی سەرەکی جێمینای و گەڕان؟
گووگڵ چیتر تەنها بەدوای "کلیلە وشە"دا ناگەڕێت، بەڵکو بەدوای ئەو سەرچاوانەدا دەگەڕێت کە بەکارهێنەر متمانەی پێیانە. تایبەتمەندی Preferred Sources ڕێگە بە تۆ دەدات وەک خوێنەر، بڕیار بدەیت کێ هەواڵت پێ بدات.
بۆچی ئەمە گرنگە بۆ خاوەن سایتەکان؟
ئەگەر سایتەکەت لە لیستی دڵخوازی کەسێکدا بێت:
-
پێشینە لە گەڕان: لە کاتی گەڕاندا، ئەنجامەکانی سایتەکەت لە پێش هەمووانەوە دەبن.
-
سەرچاوەی AI: مۆدێلی ژیری دەستکردی گووگڵ (Gemini) لە کاتی وەڵامدانەوەدا، زانیاریەکان لەو سەرچاوانە وەردەگرێت کە بەکارهێنەرەکە پێشتر وەک "دڵخواز" نیشانی داون.
خاوەن سایتەکان دەبێت چی بکەن؟ تەنها هەبوونی ناوەڕۆک بەس نیە، دەبێت لە ڕووی تەکنیکیەوە سایتەکە ئامادە بکرێت (لەم ڕێگەی کۆدی تایبەتەوە) تاوەکو دوگمەی "زیادکردن وەک سەرچاوە" لە ناو سایتەکەدا دەربکەوێت.
٤. چۆن سەرچاوە دڵخوازەکانت زیاد دەکەیت؟ 🤔 تۆ وەک خوێنەر سێ ڕێگات لەبەردەمە بۆ ئەوەی سایتەکانی دڵخواردزی خۆت بکەیتە دڵخوازی خۆت:
١. دوگمەی ناو سایت: ئەگەر سایتەکە پێشکەوتوو بێت، دوگمەیەکی تێدایە (وێنەکانم لەکۆمێنت داناوە) کە بە یەک کلیک سایتەکە دەخاتە لیستی دڵخوازەکانت لە گووگڵ.
٢. بەشی Top Topics: کاتێک لە گووگڵ دەگەڕێیت، لە بەشی "گرنگترین بابەتەکان"دا نیشانەی (+) دەبینیت، بە کلیک کردن لەسەری دەتوانیت سەرچاوە نوێیەکان زیاد بکەیت.
٣. لینکی ڕاستەوخۆ: دەتوانیت لە ڕێگەی لینکی ڕێکخستنی سەرچاوەکانی گووگڵەوە (کە لە کۆمێنتی یەکەم یان لە خوارەوە دایدەنێم) بە دەست سایتەکان زیاد بکەیت.
ئەنجام: ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کوردی بگاتە ئاستێکی جیهانی. هیوادارین خاوەن سایتەکان ئەم خاڵە تەکنیکیە فەرامۆش نەکەن و خوێنەرانیش فێری بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندیە بن.
ئەحمەد بێردۆز دەپرسێت: ئایا تا ئێستا هەستت کردووە کە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵ بە دڵی تۆ نین؟ ئایا ئامادەیت کاتێکی کەم تەرخان بکەیت بۆ ڕێکخستنی سەرچاوە دڵخوازەکانت تاوەکو هەمیشە زانیاریە ڕاستەقینەکانت پێ بگات؟
ئەحمەد بیردۆز شارەزا و دروستکەری ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- هیچ کات بەمشێوەیە ژیاوی؟
ahmadtechhttps://plus.google.com/s/%23ahmadtech/posts birdoztechhttps://plus.google.com/s/%23birdoztech/posts
- یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو...
یەکێک پرسیارێکی لە GPT کرد ، چۆن تا ١٤٠ بژیت، وەڵامی شۆکهێنەر بوو... سەیری کۆمێنتەکان بکە 👇