Mobile Apps
لاپتۆپی Dell XPS 14 بەرگەی ٤٣ کاتژمێر کارکردن دەگرێت 🔥🎉
Ahmad Birdoz2 min read

ئایا پێش ئەپڵ دەکەوێت لەهێزی بەرگەگرتنی پاتریەکەی 🤔
-
ڕاستی مەوزووعەکە: لە یوتیوب و ڤیدیۆدا ٢٠ کاتژمێر و لە یاری کردندا تەنها ٢ کاتژمێر و نیو بەرگەی گرتووە.
-
ئەپڵ هێشتا لوتکەیە: لە یاری و کارە قورسەکاندا، ماکبووک ئێر بە پڕۆسێسەری M5 هێشتا وزەی کەمتر خەرج دەکات و زیاتر دەمێنێتەوە.
💎 لاپتۆپی Dell XPS 14؛ شێرەکەی ئینتێل یان فێڵی ڕیکلام؟
سڵاو... ئەحمەد بیردۆز لێرەیە بۆ ئەوەی پەردە لەسەر ژمارەیەکی خەیاڵی لابدات کە ئەمڕۆ جیهانی تەکنەلۆژیای هەژاندووە:
دێڵ دەڵێت لاپتۆپە نوێیەکەی XPS 14 بە پڕۆسێسەری Panther Lake پاتریەکەی توانیویەتی ٤٣ کاتژمێر بەرگە بگرێت! بڕواتان کرد؟
با وردەکارییەکەتان بۆ باس بکەم.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی دێڵ تەنها یەک "وەستا"ی لەپشتە، ئەویش تەکنەلۆژیای Variable Refresh Rateـە. شاشەی ئەم لاپتۆپە دەتوانێت خێراییەکەی دابەزێنێت بۆ تەنها ١ هێرتز. واتە کاتێک سەیری لاپتۆپەکە دەکەیت و هیچی پێ ناکەیت، شاشەکە تەنها یەکجار لە چرکەیەکدا وێنەکە دەگۆڕێت و نوێدەبێتەوە. ئەمە وای کردووە لە تێستی گەڕانی وێب بگاتە ئەو ٤٣ کاتژمێرە. بەڵام کێ هەیە لاپتۆپ بکڕێت و تەنها سەیری شاشەیەکی جێگیر بکات؟
کاتێک دێینە سەر "ئیشی ڕاستەقینە"، وەک سەیرکردنی ڤیدیۆی 4K، دێڵ ٢٠ کاتژمێر بڕ دەکات. ڕاستە ئەمە هێشتا لە ماکبوک ئێر (کە ١٤ کاتژمێرە) باشترە، بەڵام لە کاتی یاری کردندا دەموچاوی ڕاستەقینەی ئینتێل دەردەکەوێت؛ دێڵ تەنها ٢ کاتژمێر و نیو و ماکبوک ئێر زیاتر لە ٤ کاتژمێر دەمێنێتەوە. ئەمە پێمان دەڵێت کە پڕۆسێسەری M5ـی ئەپڵ هێشتا لە کارە قورسەکاندا زۆر "بە ئەدەبتر" وزە بەکاردەهێنێت.
ئینتێل بەم پڕۆسێسەرە نوێیەی Panther Lake هەنگاوێکی گەورەی ناوە و نیشانی دا کە دەتوانێت ببێتەوە بە ڕکابەرێکی سەرسەختی ئەپڵ، بەڵام هێشتا ناتوانێت لە هەموو شوێنێک پێش ماکبوک بکەوێت. دێڵ بۆ ئیشی نووسین و ئۆفیس بووە بە "وەستا"، بەڵام بۆ گەیمینگ و ئیشی قورس، هێشتا ئەپڵ خاوەن ماڵە.
ئێوە چۆن دەبینن؟ ئایا ٤٣ کاتژمێر باتری بەسە بۆ ئەوەی ماکبوکەکەت بفرۆشیت و بچیتە سەر دێڵ؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسن! 👇
چاوەڕێی کارێکی نوێ بن... هیوادارم بتوانم خزمەتێکی زیاتر بەئێوە بکەم و کاروبارەکانی خۆشم بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر ببەم.
Ahmad Birdoz نووسەر و شیکەرەوەی تەکنەلۆژی
#Ahmad_Birdoz #Birdoz_Tech #DellXPS14 #AppleM5 #TechAnalysis #BatteryLife #PantherLake #Technology
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- [#BirdozTech](https://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts) [www.BirdozTech.com](http://www.birdoztech.com/)
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…