AI Models
لەگەڵ گوگڵ هەمیشە براوەی 😎😅😁 خۆم ساڵی 2040😮
Ahmad Birdoz1 min read

گووگڵ چیتر تەنها Gemini نییە! 🚨 بەڵکو ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی لە ژیریی دەستکرد دروست کردووە کە هەموو کایەکانی ژیان (داهێنان، پرۆگرامسازی، گەڕان، فێربوون و کاتبەسەربردن) دەگرێتەوە. چیتر باسەکە تەنها چات کردن نیە، بەڵکو سیستەمێکە کە لە هەموو شوێنێک لەگەڵتە.
درێژەی بابەت ئاخر ئەوە کەی ئینسافە؟ جاران دەمانگوت "گووگڵ" تەنها بۆ ئەوە باشە بزانین ئایفۆن ١٦ کەی دادەبەزێت یان فڵان یاریزان کەی گرێبەستەکەی تەواو دەبێت. بەڵام ئێستا؟ وەڵا برا، گووگڵ خەریکە دەبێتە "شەریکە بەش" لە ژیانی هەموومان!
بای ئەوەندە ئامرازی تازەی دەرکردووە، ئادەم وێڕاناگات ناویان لەبەر بکات، چ جای بەکاریان بهێنێت! بۆ نموونە ئەو NotebookLMـە؛ یانی وای لێ هاتووە بەیانیان بچیتە سەر کار، لە جیاتی ئەوەی خۆت ڕاپۆرت بنووسیت، دوو کتێبی ئەستووری دەدەیتێ و پێی دەڵێیت: "دەی کاکە، ئەمە بۆ من کورت بکەرەوە و منیش دەچم بۆ خۆم چایەک دەخۆمەوە".
یان ئەو Astraـیەی کە دەڵێن دەبێتە "چاوت"؛ وێنای بکە مۆبایلەکەت ڕوو دەکەیتە مەنجەڵە شلەکە و پێت دەڵێت: "خوێیەکەی زۆرە، مەیخۆ!" یان ڕووی دەکەیتە ئۆتۆمبێلەکەت و پێت دەڵێت: "کاکە ئەوە وایەری پچڕاوە، مەیبەرە لای وەستا فڵان، خۆم فێرت دەکەم چۆن چاکی بکەیت".
بە کورت و کرمانجی، گووگڵ خەریکە هەموو "کەلێن و قوژبنێکی" ژیانمان بۆ پڕ دەکاتەوە. تەنها ئەوە ماوە بەیانیان لە جیاتی دایکت، Gemini خەبەرت بکاتەوە و بڵێت: "هەستە ئەحمەد گیان، چایەکە ئامادەیە و پڕۆمپتی وێنەکەشت بۆ نووسراوە!"
AhmadBirdoz #BirdozTech #GoogleAI #GoogleGTC #ArtificialIntelligence #FutureTech #GoogleEcosystem #ژیری_دەستکرد #تەکنەلۆژیا #گووگڵ #داهاتوو #کوردستان_تێک
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- ڕێکلامێکی زیرەکانە 😎
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…
- کوردی/عربي
🔄 چیتر کاتت بە نووسینی پرۆمپت بەفیڕۆ مەدە؛ سەردەمی نوێ سەردەمی ئەڵقە داخراوەکانە Looping شێوازی نەریتی پرۆمپتینگ Prompting وەک ئەوە وایە بەسەر سەری کارمەندێکەو…
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…