AI Tools
فێڵێکی نوێی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرا کرا
Ahmad Birdoz1 min read

ئەپڵیکەیشنی نوێی Copilot لە ویندۆز ١١دا تەنها وێبگەڕی Edgeـە کە خۆی گۆڕیوە. بەکارهێنەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ئەپە سەربەخۆیە لە ڕاستیدا وەشانێکی تەواوی مایکرۆسۆفت ئیدجە کە سەرچاوەکانی کۆمپیوتەر بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت. چۆن ئەمە ئاشکرا بوو؟ بە گۆڕینی ناوی فایلی کارپێکردن لە mscopilot.exe بۆ msedge.exe، و گۆڕینی ناوی فۆڵدەرەکە بۆ Edge، وێبگەڕەکە بە تەواوی دەکرێتەوە. جێی سەرنجە کە ئەمە کار دەکات تەنانەت ئەگەر وێبگەڕی ئیدج و WebView2 بە تەواوی لە سیستمەکە سڕابنەوە. ئەمەش مانای وایە مایکرۆسۆفت وێبگەڕەکەی لە ناو ئەپەکەدا چەسپاندووە، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ بەکارهێنانی زۆری سەرچاوەکانی ئامێرەکە.
ساڵانەکی زۆرە ویندۆز بەکاردێنم، باشی خراپی خۆی هەیە. هەیە کێشەیەکی وای لەگەڵی نیە و ئیشی خۆی پێ ڕایی دەکات، هەشە کێشەی زۆری لەگەڵ هەیەو بەناچاری بەکاری دێنێت لەبەر پێویستی کارەکەی. زۆریشن ئەوانەی چوونەتە سەر لینۆکس و ماک. خۆم زیاتر مەیلی ماک ئۆئێسم هەیە ، ئەی تۆ مەیلی کامەت زیاترە یان هەر لەبەکارهێنانی ویندۆز بەردەوام دەبیت؟
#BirdozTech #AhmadBirdoz #Microsoft #Copilot #Windows11 #TechNews #WindowsUpdate
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- 💬🔒 نامەگەیاندن بەبێ ژمارەی مۆبایل و ناسنامە؛ ئەپی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat شۆڕشێک لە پاراستنی نهێنی بەرپا دەکات!
لە سەردەمێکدا کە زۆربەی ئەپەکانی نامەگەیاندن ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ، یان ناسنامەی ڕاستەقینەت دەبەستنەوە بە هەژمارەکەتەوە، پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی SimpleX Chat بە دی…
- 👋 دوێنێ گووگڵ لە کۆنگرەی The Android Show I/O Edition 2026 تەقینەوەیەکی گەورەی لە جیهانی تەکنەلۆژیا دروست کرد. ئەگەر کاتت کەمە و دەتەوێت بزانیت چی ڕوویداوە، ئەمە کورتەی بابەتەکەیە:
📌 تایبەتمەندی Gemini Intelligence: زیرەکی دەستکرد بووەتە بریکار Agent و هەموو ئیشێکی ناو مۆبایل و ئینتەرنێتیشت بۆ دەکات. 🤖 تایبەتمەندی Rambler: قسە بکە و باق…
- ئەم مانگە کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە
photo/uploads/2026/10/upload46707ad2ed503c6c15a6ef34.jpg ڤێڤۆ دووپاتی کردۆتەوە کە مانگی یەکی ٢٠١٨ لەپەکین مۆبایلی X20 Plus UD بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە لەکۆ…
- تهواوی زانیاریهكان لهسهر مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9
مۆبایله ناوازهكهی سامسونگ كه دهمێكه چاوهڕوهڕێی هاتنین ئهویش مۆبایلی گهلاكسی نۆت 9 یه، له بۆنهیهكی تایبهت لهنیویۆڕك لهولاتی ئهمریكا بهفهرمی ب…