SCIENCE
سعوودیە بە فەرمی هاتە ناو کێبڕکێی سوپەرکارە کارەباییەکان! 🇸🇦⚡
Ahmad Birdoz2 min read

کۆمپانیای CEER یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی سعودی بە ناوی EXOBOT لە دوو وەشانی لوکس (سیدان و SUV) نمایش کرد 🏎️🔋 ئەم پرۆژەیە تەنها دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی نیە، بەڵکو بەرهەمی هاوبەشی سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە (PIF) و زەبەلاحی تەکنەلۆژیای جیهانی Foxconnـە، وەک بەشێکی سەرەکی لە پلانی "ڕوانگەی ٢٠٣٠" بۆ ئەوەی ناوچەکە لە بەکارهێنەری نەوتەوە بکاتە جەمسەرێکی گەورەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو.
دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕێک لە فیلمە زانستیە خەیاڵیەکان دەچێت 🛸: • دەرگای باڵی شاهین (Shahin Wing Doors): دەرگاکانی بە شێوازێکی بێوێنە بەرەو سەرەوە دەکرێنەوە.
• گەورەترین شوشەی پێشەوە لە مێژوودا: جامێکی بەردەمی پانۆرامای بە درێژایی ٢.٤ مەتر کە پێشتر لە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەرهەمهێنراودا نەبینراوە.
• لایتەکانی پێشەوە: لە ٣٢ پارچەی ڕووناکی پێکهاتووە وەک هێمایەک بۆ ساڵی ١٩٣٢ (ساڵی یەکخستنی سعوودیە).
کابینەی ناوەوەش بەتەواوی شۆکت دەکات! شاشەیەکی زەبەلاحی کێرڤی 8K بە قەبارەی ٤٨ ئینچ بە تەواوی داشبۆردەکەدا درێژ دەبێتەوە لەگەڵ شاشەی ناوەندی ١٠.٤ ئینچ. سوکانەکەی لە شێوازی فڕۆکەیە (Yoke) بە سیستەمی Steer-by-wire، و سیستەمی فەرمانی دەنگی بە عەرەبی و ئینگلیزی کۆنترۆڵی هەموو بەشەکانی دەکات؛ تەنانەت دەتوانیت بە دەنگ بڵێیت دەرگاکان دابخات 🎙️🚪
📊 تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان لە وەشانی First Edition:
🔹 جۆری یەکەم: EXOBOT Sedan (سپۆرت و لوکس) • هێز: ٨٥٠ هێزی ئەسپ بە سێ مۆتۆری ئەلیکترۆنی (AWD).
• تاودان: لە ٠ بۆ ١٠٠ کم/ک تەنها لە ٢.٦ چرکەدا!
• مەودای ڕۆیشتن: ٦٧٠ کیلۆمەتر بە یەک بارگاوی (NEDC).
• پاتری و بارگاویکردنەوە: قەبارەی باتری ١١٢ کیلۆوات، بە سیستەمی ٨٠٠ ڤۆڵت کە لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ خولەکدا لە ١٠٪ بۆ ٨٠٪ شەحن دەبێتەوە.
🔹 جۆری دووەم: EXOBOT SUV (بەرز بۆ هەموو ڕێگایەک) • هێز: ٨٥٠ هێزی ئەسپ بە هەمان سیستەمی سێ مۆتۆری AWD. • تاودان: لە ٠ بۆ ١٠٠ کم/ک لە ٢.٩ چرکەدا. • مەودای ڕۆیشتن: ٥٦٠ کیلۆمەتر بە یەک بارگاوی. • بەرزی لە زەوی بە سیستەمی هەوایی (Air Suspension) لە ٢٤٠ بۆ ٣٠٠ ملم دەگۆڕێت.
⚠️ وەشانی دڕندەی داهاتوو: کۆمپانیای CEER پلانی داناوە لە وەشانەکانی داهاتوودا هێزی ئۆتۆمبێلەکە بگەیەنێتە ١,١١١ هێزی ئەسپ و ١,٥٠٠ نیوتن-مەتر زەبر، کە خێرایی سفر بۆ سەدی سیدانەکە دادەبەزێنێت بۆ تەنها ٢.١ چرکە و SUV بۆ ٢.٤ چرکە!
🏭 بەرهەمهێنان و نرخ: ئۆتۆمبێلەکان لە کۆمەڵگەی پیشەسازی CEER لە شاری ئابووری شا عەبدوڵڵا دروست دەکرێن. ئەمە یەکەم هەنگاوە لە پلانێکی ٧ مۆدێلی کە جۆری هایبریدیش لەخۆدەگرێت. فرۆشتنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧ دەستپێدەکات، و تا ئێستا نرخی فەرمی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بۆ پاتریەکەی گەرەنتی ٨ ساڵ یان ٢٠٠ هەزار کیلۆمەتر دیاریکراوە.
ڕای تۆ چیە لەسەر دیزاین و خێرایی ئەم دێوەزمە کارەباییە؟ پێت وایە بتوانێت کێبڕکێی براندە گەورەکانی وەک تێسلا و لوسید و پۆرشە بکات؟ 💬👇
وێنەی زیاتر لەکۆمێنتە
ئەحمەد بیردۆز Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- 🍎 ئەمجارە کۆنگرەی Apple بەڕاستی جیاواز بوو!
بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، کۆمپانیای ئەپڵ تەنیا بە چەند نوێکاریەکی بچووک نەوەستاوە؛ بەڵکو چەند بەرهەمێکی گرنگی خستەڕوو، لە سەرووی هەموویانەوە iPhone Duo وەک ی…
- کوردی/عربي
ڕووکردنە هێلکەی ئۆرگانیکی ئازاد دەبێتە هۆی دوو هێندەبوونی دەردانی گازە گەرمخانەییەکان توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری Royal Society Open Science بڵاوکراوەتەوە بە…
- 🟥 دیواری فلتەری هەوا لەسەر سنووری کەنەدا! پۆستە نوێیەکەی ترەمپ جیهانی حەپەساند 🇨🇦🇺🇸💨
ژینگە و سیاسەتی نوێ دۆخێکی نائاسایی و سەرنجڕاکێش ڕووی داوە کاتێک تەکنەلۆژیا، خەیاڵی زانستی و سیاسەتی سنوورەکان پێکەوە بەیەک دەگەن 🔴 دیوارێکی فلتەری خەیاڵی: دۆن…
- 🚀 گەشتێک بۆ مەریخ و گەڕانەوە تەنها لە ٣٠ ڕۆژدا! 🔴
ئایا دەزانیت زانایان خەریکی دروستکردنی جۆرە بزوێنەرێکن کە هەمان ئەو کارلێکە بەکاردەهێنێت کە خۆر پێی کار دەکات؟ بۆ زانینی ئەم شۆڕشە گەورەیەی بواری گەردوونناسی، ئ…
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- دەزانی کێبڵی فایبەری ئینتەرنێتەکەتان دەتوانێت سیخوڕیت بەسەرەوە بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت؟ 🕵️♂️🌐
توێژەرانی زانکۆی "ئیدینبرگ" دۆزینەوەیەکی غەریبیان کردووە؛ دەڵێن کاتێک تیشکی لەیزەر بە ناو کێبڵەکانی فایبەر ئۆپتیکدا دەڕوات، بە شێوەیەکی زۆر هەستیار لەگەڵ لەرینە…