COMPANIES
فه‌یسبوك هه‌ژماره درۆینه‌كان داده‌خات سه‌ره‌تاش 1.3 مليار هه‌ژمار سڕانه‌وه!!
Ahmad Birdoz2 min read

فه‌یسبوك چیتر گرنگی به هه‌ژماره ناڕاستهكانت نادات بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی پێ زیاد بكات. بۆیه هه‌ر ناوێكی وه‌ك ( كوره تاقانه - گوڵی كوردستان - هه‌وادارانی فڵان - هتد) چیتر ناتوانن هه‌ژماریان هه‌بێت لێیان ده‌سڕێته‌وه و ڕێگه‌ش نادرێت له‌مه‌ودوا هه‌ژماری فه‌یسبوك به‌ناوی خوازراو دابنرێت. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا خۆت نه‌ناساندووه به‌ناو و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ئه‌وا په‌له بكه و خۆت به‌فه‌یسبوك بناسێنه تا هه‌ژماره‌كه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ناو نه‌چووه.
كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌مدواییه 1.3 ملیار هه‌ژماری ناڕاستی داخست له‌چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ، زۆرینه‌شیان بۆ ڕۆبۆتی خودكار به‌كارده‌هات بۆ ناردنی نامه‌ی بێزاركه‌ر و هێرشبه‌ر، ژماره‌ی هه‌ژماره سڕاوه‌كان بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشته 583 مليۆن هه‌ژمار له‌كۆی 694 مليۆن هه‌ژمار كه له‌چاره‌گی كۆتایی ساڵی 2017 ئاشكرا بوون، ئه‌مه‌ش بۆ چاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته كه ڕاپۆرتیان له‌سه‌ریان داوه یان به‌هۆی خوارزمیهی بابه‌ت ده‌ستنیشان كراون.
كۆمپانیاكه ئهوهوشی دووپاتكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌ژماری ڕاگرتووه له‌پاش ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك له‌دروست كردنی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو هه‌ژماره‌كانی نه‌گرتۆته‌وه، خه‌ملاندن ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 3% تا 4% ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه دروست ده‌كرێن كه ناڕاستن له‌ماوه‌ی مانگێكدا، كه به‌رزبۆته‌وه به‌ڕێژه‌ی 2% تا 3% له‌چاره‌گی سێیه‌می ساڵی 2017 به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كان.
ئه‌و ژمارانه گه‌وره‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك باس ده‌كرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی فه‌یسبوك پاش 18 مانگ زانی كه دوو ڕووسی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان به‌كارهێناوه بۆ دروست كردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2016.
جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هه‌ژماری لهكاركهتووش هه‌ن، ئه‌مه‌ش زیاده‌یه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕ، بۆیه ده‌بێت خوارزمیهكی نوێ بۆ ئه‌مه‌ش دابنرێت، ڕێژه‌ی 1.5%ی هه‌ژماره‌كانی له‌كاركه‌وتوو له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تره‌وه ڕاپۆرتیان لێدراوه.
ئه‌م سه‌رژمێریانه وه‌كو سزایه‌كه بۆ فه‌یسبوك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ژماره‌كان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌لێكه بۆ فه‌یسبوك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی بسه‌لمێنێت كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، گای ڕۆزن كه له‌بواری سه‌لامه‌تی و پاراستن كارده‌كات ده‌ڵێت:
“ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه، له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیش پێویسته كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر“.
تا ئێستا، كۆمپانیاكه هه‌ڵساوه به لابردنی 21 مليۆن ناوهڕۆك كه په‌یوه‌ندیان بهشتی نه‌شیاو هه‌بووه كه زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 2.5 مليۆن ناوه‌ڕۆكی ڕق لێبوونه‌وه، به‌جۆرێك فه‌یسبوك ڕووبه‌رووی كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌بێته‌وه له‌ڕووی ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ڕق و كینه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س به ئازادی ڕادهڕبرینی ده‌زانێت، هه‌ندێك كه‌سی تریش پێیان وایه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ توندوتیژیی و ئاژاوه، فه‌یسبوك تا ئێستا زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بینێت له‌دیاركردنی ئه‌و هه‌ژمارانه، بۆیه پێویستی به یارمه‌تی مرۆڤه تا ئه‌و كه‌سانه دیاری بكات و ئه‌و جۆره بابه‌ت و هه‌ژمارانه نه‌هێڵێت
[birdoztech.com](https://www.birdoztech.com/2018/10/13.html?m=1)
#BirdozTech Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێر‌و بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- هەندێک جار متمانەی تەکنیکی دەبێتە پێوەر بۆ بڕیارە مێژووییەکان! ئەوەی ناسا ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس هەڵدەبژێرێت بۆ گەشتەکەی مانگ (Artemis II)، نیشانەی ئەوەیە کە مۆبایلی گیرفانمان گەیشتووەتە ئاستی ئامێرە پزیش
ئایفۆن ١٧ پڕۆ ماکس بەرەو مانگ 😎 جەماعەتەک لەجیاتی مۆبایلەکەی وا دەفڕن لەخۆشیان 😁 گەلاکسی لەکێی 😭 هەر خەریکی لەسەر زەوی وێنەی مانگ دەگری 🖼️ خۆت خڕنەکەیەوە 🫤…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- 🐵🐒🐎🐅🦌🐂🐐🐪🐘🐾🐼
www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts AhmadBirdozhttps://plus.google.com/s/%23AhmadBirdoz/posts
- زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر ڕەتیانکردەوە… بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت! 😳
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڤیکتۆر ڕیپاربێلی Victor Riparbelli پێشبینی شتێکی دەکرد کە زۆر کەس بڕوایان پێی نەبوو: ئەویش ئەوە بوو کە زیرەکی دەستکرد بە تەواوی شێوازی دروستکردن…