AI News
مامە ئیلۆن مەسک دەمی بەخۆڕاییەکان دەدوورێتەوە! بێ پارە قسەکردن قەدەغەیە! 🤐💸🛑🤣🤣
Ahmad Birdoz1 min read

کاکە ئەوانەی تا ئێستا بە خۆڕایی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەرەکەی جاران) پاڵیاندابووەیەوە و فەلسەفەیان لێدەدا، خێرا وەرنە ئێرە کارەساتە! 🚨🏃♂️😭😭
ئیلۆن مەسک بڕیارێکی دەرکردووە ڕێک وەکو ئەوەی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش بکات! 🍚🤣 لەمەودوا بۆت هەیە لە ڕۆژێکدا تەنیا ٥٠ پۆست فڕێ بدەیت و تەنها ٢٠٠ ڕیپلەی بنووسیت! 📏🤐 یانی ئیتر دەبێت قسەکانت بە گرام بپێویت، ئەگەر لەگەڵ کەسێکیشدا بوو بە شەڕت، دەبێت نیوەی قسەکانت قوت بدەیتەوە چونکە لیمیتەکەت فول دەبێت و بلۆک دەکرێیت! ⚖️🤬🤣🤣
جاران مۆڵەتی ٢٤٠٠ چالاکیت هەبوو لە ڕۆژێکدا، دەتتوانی داستانی دمدم بنووسیتەوە و شەڕە قسە لەگەڵ نیوەی گۆی زەوی بکەیت، کەس نەیدەوت لەسەر چاوت برۆی پێوەیە! 📜🥊🤦♂️😂
ئامانج لەم هاشوهوشەی مامە ئیلۆن چیە؟ ئاشکرایە! یەکەم: دەیەوێت گیرفانت هەڵتەکێنێت و بە زۆر بتخاتە سەر وەشانـە پرێمیۆمەکە (X Premium)! 💸 دووەم: دەیەوێت کارەبا و سێرڤەرەکان پاشەکەوت بکات بۆ ئەوەی بیدات بە ژیری دەستکردەکەی خۆی کە ناوی (Grok)ـە بۆ ڕاهێنان پێکردنی 🤖🧠
چونکە کاکە ئیلۆن خێرخواز نیە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەکردووەتەوە تا سێرڤەرەکانی بۆ بۆڵەبۆڵ و قسەی بێمانای ئێمە سەرف بکات، ئەو بەس خەمی بریکارە زیرەکەکانی خۆیەتی! 🏢🛑🤣🤣
ئینجا پێم بڵێ بزانم: ئایا دەچیت پارە دەدەیت و خۆت دەکەیتە پریمیۆم بۆ ئەوەی زۆر بڵێیت؟ یان هەرخۆی تۆ لە مانگێکدا تاقەتی ٥ پۆستت نیە و کەسیش ناناسیت تا ڕیپلەی بۆ بنووسیت و کێشەت نیە ئەگەر دایبخەن؟! 🤷♂️🦗🛌🤣🤣
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…
- ملیاردێر سکۆت گالاوای: خراپترین ئامۆژگاری دەوڵەمەندەکان ئەوەیە کە دەڵێن "شوێن خولیای خۆت بکەوە"! 💼❌📉
زۆربەمان ڕۆژانە لە کتێب و وتاری کەسانی سەرکەوتوودا دەبیستین کە بە بەردەوامی دەڵێن "تەنیا بە دوای خولیای خۆتدا بڕۆ"، بەڵام خاوەنکار و ئەکادیمیستی ناسراو سکۆت گال…
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- سعوودیە خەونەکەی کردە ڕاستی:
مۆدێلێکی زەبەلاحی ژیری دەستکرد کە لە عەرەب زیاتر لە زمانی عەرەبی تێدەگات 🇸🇦🤖 ئەی کەی نۆرەی زمانی کوردی دێت؟ کۆمپانیای HUMAIN سەر بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوود…
- 🟥 لە دروستکردنی کەوەنتەر بۆ دەوڵەمەندترین پیاوی تایوان: چۆن پارچەیەکی سادەی سێرڤەر سەروەتێکی ٢٠ ملیار دۆلاری دروستکرد؟ 🗄️🤖💰
کاتێک باس لە شۆڕشی AI و قازانجی خەیاڵی دەکرێت، هەمیشە هەموو چاوەکان دەچنە سەر پڕۆسێسەرەکانی Nvidia و مۆدێلە ئاڵۆزەکانی ژیری دەستکرد، بەڵام هەندێک جار سەرکەوتنی…