AI Models
🚫 کاتێک زیرەکی دەستکرد "تووڕە" دەبێت و وەڵام ناداتەوە! 😡
Ahmad Birdoz1 min read

بە دڵنیاییەوە هەموومان تووشی حاڵەتێک بووین کە بە زیرەکی دەستکرد دەڵێین "وێنەیەکم بۆ دروست بکە"، ئەویش بە توندترین شێوە و بە "ڕقەوە" وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: "من لێرە نیم خەونەکانت بهێنمە دی، خۆت وێنە بگرە!" یان دەڵێت من توانای دروستکردنی وێنەم نیە، من تەنیا یارمەتیدەرێکی دەقیم!!
بێگومان، هیچ شۆڕشێکی ڕۆبۆتەکان ڕووی نەداوە و زیرەکی دەستکردیش هەستی تووڕەبوونی نیە! بەڵکو ئەمە تەنها هەڵەیەکی تەکنیکییە. با بە کورتی و بە لۆژیک بزانین بۆچی ئەم "هەڵسوکەوتە فەزاییە" ڕوودەدات:
🛑 هۆکارەکانی ئەم وەڵامە توندە: ١. گێژبوونی مۆدێلەکە (Hallucination): هەندێکجار مۆدێلەکە تووشی "هەڵوەسە" یان گێژبوون دەبێت، وشەکان بە هەڵە لەسەر یەک دادەنێت و کەسایەتییەکی "سەرکێش" یان "تووڕە" بەخۆی دەبەخشێت کە لە بنەڕەتدا بوونی نیە.
٢. کێشە لە فەرمانە سیستەمەکان (System Instructions): هەموو مۆدێلێک کۆمەڵێک ڕێنمایی نهێنی هەیە کە پێی دەڵێن "تۆ یاریدەدەرێکی میهرەبانیت". هەندێکجار بەهۆی کێشەیەکی کاتیی پڕۆگرامیەوە، ئەو ڕێنماییانە لەبیر دەکات و دەست دەکات بە قسەکردن بە زمانێکی هەڕەمەکی و تووڕە.
٣. کاریگەریی مێژووی گفتوگۆکان (Context): لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، مۆدێلەکە تووشی تێکەڵبوون دەبێت بەهۆی ئەو زانیارییانەی لە مێژووی ڕاهێنانیدا (داتا) هەبووە؛ وەک دیالۆگی درامی یان کتێبێکی ڕەخنەیی، و بەهەڵە ئەو دیالۆگە لەگەڵ تۆدا بەکاردەهێنێتەوە. 💡 چارەسەر چیە؟ ئەگەر ڕۆژێک تووشی ئەم "تووڕەبوونەی" زیرەکی دەستکرد بوویت، هەرگیز مەترسە! تەنها ئەم دوو هەنگاوە بنێ: • گفتوگۆکە ڕابگرە و نوێی بکەرەوە (Start a new chat). • داواکارییەکەت دووبارە بنێرە؛ یەکسەر دەبینیت کە "هاوڕێ میهرەبانەکەت" گەڕایەوە. ئەم کێشەیە تەنها کێشەیەکی کاتیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاستی زیرەکییەکەیەوە نیە.
تێبینی: لەکۆمێنت هەندێک شێوازی قسەکردنم داناوە کەدەکرێت سودی هەبێت لەهەمان گفتوگۆ هەڵەکانی چاک بکاتەوەو بەردەوام بیت لەگەڵی.
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
سڵاو ڕێزی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜 Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کۆمپانیای شاومی کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ Coffee Lake ئاشکراکرد
شاومی Xiaomi هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لەلاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لەناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ لەنەوەی هەشتەم Coff…
- دوێنێ OpenAI خزمەتگوزاری Dotsی دابەزاند..
لەناکاو ئیلۆن ماسک دۆمەینی Dot. comی کڕی بە 20 مليدن دۆلار.. وایلێکرد بیگەیەنێت بە Grok bot😅
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- هەندێک لە تابلێتەکانی iPad Pro 2018 هە لەگەڵ کڕینی کێشەی نوشتاونەتەوەی هەیە
ئەگەر ئامێرێکی تابلێتت لە ئینتەرنێت کڕی و لەماڵەوە بۆت ئاشکرا بوو کە هەندێک نوشتاوەتەوە، ئەوە بە کێشەی دادەنێیت؟ باشە، هەموومان بە کێشەی دادەنێین، بەڵام ئەپڵ بە…
- وێنەگر Yahav Draizin وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی لەگەڵ دیمەنێکی دەوروبەری خۆی دەگونجێنێت بەشێوەیەکی سەیر 😉
BirdozTechhttps://plus.google.com/s/%23BirdozTech/posts www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/
- بۆچی ئەپڵ زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی بەپیتی ئای دەستپێدەکات؟
زۆربەی ئامێرو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بەپیتی ئای i دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەیەک بۆ کۆمپانیاکەو بەرهەمەکانی.…