Big Tech
پڕۆژەی Google Flow چەند سەرنجێک🤔
Ahmad Birdoz2 min read

زۆرجار شتگەلێک ئەوەندە گەورە دەکرێن و بەسەریاندا هەڵدەدەن خەریکە باوەڕ بکەیت کە ڕاستە🥹 لێزانی لەوەدا نیە زۆرترین تایبەتمەندی و هەرا و هۆسە بگوازینەوە، ئەرکی نووسەران و داڕێژەرانی ناوەڕۆک ئەوەیە زۆرترین زانیاری و هەواڵ بگوازنەوە کە خوێنەر بتوانێ سوودیان لێ وەربگیرێت و بتوانێ بەگوێرەی توانا هەندێکیان جێبەجێ بکات.
هەتا پێمکراوە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانە دەکەم کەدێتە پێشم پێش ئەوەی بیکەمە بابەتێک و خوێنەری پێ سەرقاڵ بکەم.
کەسیش بێ هەڵە نیە... گرنگ ئەوەیە یارمەتیدەر و هاوکاری یەکبین تا ئەو جۆرە بابەتە بێ بنەمایانە بەسەرماندا تێنەپەڕێت، ئەویش ئاگادار کردنەوەی یەکترە بە شێوازێکی جوان و بێ شکاندنەوەی بەرامبەر.
دڵخۆشیشم کەدەبینم زۆربەی ئەو ڕەخنانەی گیراون بە شێوازێکی جوان گیراون و لەبەرامبەریشدا ڕەخنەکەش جێگای خۆی گرتووە.
با بێمە سەر بابەتەکە: بابەتێکم لەسەر Google Flow بەرچاو کەوت زۆر سەرم سووڕما، ئەوەندەی تایبەتمەندی باس کردبوو ناچاری کردم چاوێک بەو تایبەتمەندییانە بخشێننەوە، کەسەیر دەکەم بەشێکی زۆری ئەو تایبەتمەندییانە بەردەست نین و لەهیچ شوێنێک گوگڵ ئاماژەی پێنەکردووە، تەنانەت بۆ ئەمریکاش.
بۆیە بابەتە سەرەکیەکە لەکۆمێنت دادەنێم، بڕۆن سەیرێکی بکەن.
خوێنەری بابەتەکە بن: ئەم خزمەتگوزاریەی گوگڵ بۆ دەرهێنەران و دروستکەرانی ڤیدیۆ دەبێتە دەستەڕاست، فەرموون ئەمانە گرنگترین تایبەتمەندیەکانن، بێ فیز و زیادەڕۆیی: 🎬 دەق بۆ ڤیدیۆ (Text-to-Video): تەنها بە نووسینی وەسفێک (Prompt) یان پێدانی وێنەیەک، ڤیدیۆیەکی تەواوت بۆ دروست دەکات. شتە شازەکەشی ئەوەیە دەتوانیت کارەکتەرەکان جێگیر بکەیت بە بەکارهێنانی (@character_name) بۆ ئەوەی لە هەموو ڤیدیۆکانتدا هەر هەمان شێوە و جلوبەرگیان هەبێت!
🎯 ئامرازی پەت (Lasso Tool): بەمە دەتوانیت تەنها شتێکی دیاریکراو لەناو ڤیدیۆکە یان وێنەکەدا دەستنیشان بکەیت و بیسڕیتەوە یان بیگۆڕیت، بێ ئەوەی دەستکاری تەواوی دیمەنەکە بکەیت. ڕێک وەک جادوو!
🖼️ تێکەڵەی Whisk و ImageFX: گووگڵ ئەم دوو ئامرازەی یەکخستووە لەناو پلاتفۆرمەکەدا بۆ ئەوەی هەم وێنەی کوالێتی بەرزی پێ دروست بکەیت و هەم دەستکاریشیان بکەیت بەبێ ئەوەی پێویستت بە بەرنامەی تر بێت.
🍌 نانۆ مۆز (Nano Banana): کاکە ناو نەبوو لێی بنێن؟ 😂 ئەمە تایبەتمەندییەکە بۆ دروستکردنی وێنەی کوالێتی بەرز بەتەواوی بەخۆڕایی!
🗂️ تۆڕی فایلەکان (Asset Grid): سیستەمێکە بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە پڕۆژەکەتدا بەکارت هێناون، بۆ ئەوەی سەرت لێ تێکنەچێت.
🎥 کۆنترۆڵی کامێرا (Camera Control): دەتوانیت وەک دەرهێنەرێکی پرۆفیشناڵ زووم بکەیت، کامێراکە بسوڕێنیتەوە (Rotate) و گۆشەکانی بینین بە ئارەزووی خۆت بگۆڕیت.
⏱️ درێژکردنەوەی ڤیدیۆ (Video Extension): ڤیدیۆکانت کورتن؟ کێشە نیە، ئەم ئامرازە بەبێ تێکدانی کوالێتی کاتەکەیان بۆ درێژ دەکاتەوە و دیمەنی گونجاو زیاد دەکات.
⚖️ لایەنە باش و خراپەکانی چین؟ باشیەکەی ئەوەیە بۆ وێنە دروستکردن بەخۆڕاییە و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە. بەڵام خراپیەکەی چیە؟ هێشتا هەندێ تایبەتمەندی تەنها لە ئەمریکا بەردەستە (کاکە VPN حازر کەن 😂)، لە ڕووی کۆنترۆڵی ورد و کوالێتیەوە هێشتا ناگاتە بەرنامە زەبەلاحەکانی وەک ئەفتەر ئیفێکتس (After Effects)، وە تا ئێستاش زمانی عەرەبی (و کوردی) بە باشی ناناسێت.
⁉️ پرسیاری کۆتایی: بەڕای تۆ ئەم هەنگاوەی گووگڵ دەتوانێت ڕکابەری زەبەلاحەکانی وەک ڕەنوەی (Runway ML) یان کلینگ بکات؟ یان هێشتا زۆری ماوە پێیان بگات؟
چێژی تەکنەلۆژیا لێرەیە 🥰
ڕێز و سڵاوی براتان ئەحمەد بیردۆز 😎💜
Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- Surface Pro 3
سێیەم هەوڵدانی مایکرۆسۆفتە لۆ ئەوەی بتانی سیستەمە نوییەکەی ویندۆز 8 پیشبخات و بە بازاڕی هەموو دنیای بلاوبکاتەوە. پێشتر مایکرۆسۆفت بەس ماوسی هەبوو کە رێکلامی پێ…
- گرانترین سێلفی لە دونیا
تۆم وایت لە دوکانی مۆتە دەرچوو لەشاری ئۆماها لەویلایەتی نیبڕاسکا نەیزانی کە گرانترین سێلفی گرتووە🥰 چونکە لەگەڵ چوارەم دەوڵەمەندترین کەس وارین بافێت و پۆل ماکرت…
- پێشبڕکێی بیبەر خواردن
لەنینگکیانگ هونانی چین هەموو ساڵێک ئەم پێشبڕکێیە دەکرێت، ئەنساەیش یەکەمی پێشبڕکێکە 50 بیبەری خوارد لەخولەکێکدا. www.BirdozTech.comhttp://www.birdoztech.com/ Bir…
- چاوچنۆکی کۆمپانیاکان کۆتایی بە Snapdragon دەهێنێت! 💻⚠️
مایکرۆسۆفت چەند ساڵێکە هەوڵ دەدات ویندۆز لەسەر چیپی ARM کاربکات، تاوەکو ماوەی کارکردنی درێژبێتەوەو بگاتە ئاستێکی بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو. هەروەها لەکۆڵ کێشەی گ…
- لە گۆڕانکارییەکدا کە پێشخستنی قازانج بەسەر حەز و ئارەزوودا نیشان دەدات، تۆیۆتا بڕیاریدا سەرۆکی جێبەجێکاری بگۆڕێت، دوای قۆناغێک کە تێیدا ئۆتۆمبێلی زیاتری فرۆشت بەڵام قازانجی کەمتری بەدەستهێنا.
بڕیارەکە لە کاتێکی هەستیاردا دێت، لە ناوەڕاستی فشارە زیادبووەکانی ڕکابەرە چینییەکان و باجە گومرگیەکانی ئەمریکا و نائارامی ئابووریی جیهانیدا. دوای زیاتر لە دوو س…