AI News
پڕۆژەی Gas Index؛ کاتێک AI تەلەفۆن بۆ وێستگەکانی بەنزین دەکات!
Ahmad Birdoz1 min read

ئێستا کاتی ئەوەیە AI بکەیت بە هێزێکی جێبەجێکار. چیرۆکی Gas Index نیشانمان دەدات کە چۆن دەکرێت بە ٥ هەزار دۆلار سیستەمێک دروست بکەیت کە جاران پێویستی بە سەدان فەرمانبەر هەبوو.
نهێنییەکە لە کوێدایە؟ ئەم پڕۆژەیە وەک "بنیاتێکی کارپێکەر" (Operational Backbone) بەکارھاتووە. ڕۆبۆتێکی دەنگی زیرەک، پەیوەندی بە ٢٠ هەزار وێستگەی بەنزینەوە دەکات، زانیاریەکان لە "جیھانی ڕاستەقینە" وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ دەیکاتە داتای دیجیتاڵی.
ئەمە یانی چی؟ یانی AI چیتر تەنها لە ناو شاشەدا نیە، بەڵکو دەستی گەیشتووەتە ناو شەقام و بازاڕیش. مامۆستایەکی توندبە نەک فەرمانبەرێکی دەمبەسراو!
داهێنەرانی ئەم پڕۆژەیە ئامۆژگاریەکی زێڕینمان دەکەن: کاتێک کۆد دەنووسیت یان پڕۆژەیەک دادەڕێژیت، بە AI بڵێ: "تکایە ڕەخنەم لێ بگرە و کونی ناو بیرۆکەکانم بدۆزەرەوە". ئەم جۆرە مامەڵەیە وادەکات ئاستی کارەکانت بگاتە لوتکە. ئەمڕۆ لە بازاڕدا گرنگ نیە چەند بڕوانامەت هەیە، گرنگ ئەوەیە "چی دەتوانیت جێبەجێ بکەیت".
ئەمە وانەیەکی گەورەیە بۆ گەنجانی خۆمان؛ چاوەڕێی ساڵانی درێژی خوێندن مەکەن، AI بکەن بە مامۆستای تایبەتی خۆتان و پڕۆژەکانتان بخەنە ڕوو. داهاتوو هی ئەو کەسانەیە کە دەزانن چۆن "پرسیارە ڕاستەکان" لە زیرەکی دەستکرد بکەن و وەک شەریکێکی بزنس مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
چاوەڕێی کارێکی نوێ و شێوازێکی جیاواز بن: هەوڵی من ئەوەیە ئەو بابەت و هەواڵانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەئێوەی بگەیەنم. هەروەها ببێتە پاڵپشتیەک بۆ کارەکانم و بەرەو پێشبردنی. بەپشتیوانی خوای گەورە.. پاشان پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست.
Writer & Analyser Ahmad Birdoz
پۆستە پەیوەندیدارەکان
- کورتەی نوێبونەوەی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ مانگی نۆ .. 😂
ئەحمەد بیردۆز
- گوگڵ یاریەکەی گۆڕی؛ گشت شتێک، لە هەموو شوێنێک و بە یەکجار! 💥🌐
ئەوەی گووگڵ ئەیکات، ڕێک ناوی دەنێم "Everything Everywhere All at Once" شتێکی ئەوەندە سەیر و نامۆی ڕاگەیاندووە کە شێوازی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ئامرازەکانی زیرە…
- سەردێڕ: ١١ وەسا و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار!
تیمێکی بچووکی ١١ کەسی لە گووگڵ هاتنە دەرەوە و Hyperliquidـیان دروست کرد. بیرۆکەکە دوای ڕووخانی FTX هات: سەکۆیەکی بازرگانی کە پارەکەت لای خۆت بێت نەک لای کۆمپانی…
- سعوودیە خەونەکەی کردە ڕاستی:
مۆدێلێکی زەبەلاحی ژیری دەستکرد کە لە عەرەب زیاتر لە زمانی عەرەبی تێدەگات 🇸🇦🤖 ئەی کەی نۆرەی زمانی کوردی دێت؟ کۆمپانیای HUMAIN سەر بە سندووقی وەبەرهێنانی سعوود…
- ئینڤیدیا بۆمبێکی تەقاندەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی کارکردنمان لەگەڵ OpenClaw ..!!
ناوی ئەم بۆمبە NVIDIA NeMo Clawـە. هەندێکمان تاقیمان کردەوە و ئاشقی OpenClaw بووین، چونکە ڕێگە بە ژیری دەستکرد AI دەدات ئەرکەکان بە تەواوی و بە تەنیا جێبەجێ بکا…
- چۆن بە یەک یاسای سادە باشترین کوالێتی لە ژیری دەستکرد بەدەست دێنیت؟ 🧠🚀📊
بیرۆکەکە یەکجار سادەیە، بەڵام دەرئەنجامەکەی خەیاڵیە: تەنها پێویستە شێوازی داواکردنی فەرمانەکانت لە مۆدێلە زیرەکەکاندا بگۆڕیت بۆ نموونە، لەبری ئەوەی بە سادەیی بڵ…